lirikcinta.com
a b c d e f g h i j k l m n o p q r s t u v w x y z 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9 #

drozn - zanyar rapper lyrics

Loading...

[ڤێرسی ١]
تفو
لە پیاوی ڕیش کڵۆشی گەندەڵ
لە خاکو خۆڵ فرۆشی خوێڕی مێشک بۆشی چەپەڵ
لەشاری شۆراو لە خوێنو خۆڕی منداڵ
لە مەندیلە دارە کان لە پیرە دین دارە کان
لاوە بە ئیختیارە کان
هەمو بۆ پوڵ ڕادەکەن
دەبەن، دەکەن، دەنون، دەخۆن
لە بەین دەبەن ئەمان لە خۆن
دەوی تاڵو سۆر
سەری خارو شۆڕ
غەریبو ون بێ شۆن
پێن دادەدەن چۆن
کووا زمان؟ کووا وەتەن؟
وەتەنت دا بە چەند؟
وەتەنت دا لە چەنگ
ئاڵات کاڵ بێ ڕەنگ
وەتەن: گیانو دڵی دایە
وەتەن: بۆتە تڵیت دایە
کوانێ دایە؟
دایە سوتا، دایە ئاوەرە بوو، دایە دزرا
لەبەند کرا بێ دەنگ کرا لەتوو پەت کرا
بو بە چوار
بو بە داری ڕیشە دار
دەرکەوت لە هەر دییار
کارو باری بۆتە شەڕ
گو بە کۆتری ئاشتی
بیکە گوارە بیکە بەر
یەو

[کۆرس]
نە رۆژ ماوە نە شەو ماوە
نە خۆر ماوە نە خەو ماوە
لە گێژاوی هەژاران
رەجم کراوی بە داران
هیندی گەڵای دە دارانو
هیندی خیزی ڕوبارانو
دڵۆپ دڵۆپی باران
مەرحەمەت رۆی بە تاڵانو بە تاڵانو بە تاڵان
مەرحەمەت رۆی بە تاڵانو بە تاڵانو بە تاڵان

[ڤێرسی ٢]
هەموتان درۆزنن
هەمو بە درۆ زلن
کەنجێ مرۆڤ دەبن
درۆی مەکەن فسۆس مەبن
تفو
زەردی درۆزن
تفو
سەوزی دزو ژن
دیلو کۆیلە داڕزن
برا نەما کە نەیکوژن
خوێن نەما کە نەیڕژن
هەی بژن
کورسی دانێ بۆ بزن
بزانە چلۆن دەت داتە بەر نوکە سمان
دەتپا بە پەت بۆ ئاسمان هێی
جا برا جوانە کەم
با لە مێشکت مارە کەم
خودا خانەدانە
قاتڵی سەری زاڵمانە
زۆری هەیەو لای کەمانە
بە نانەو بێ نانە
جا کاری چا بکە خوێنی هەژار تام مەکە
تەمەن روبارێکە
زیرەک مەلەی لێ دەکا
جا لە دونیایێکی دی
ماڵە کان بە زێڕن تاکو ئاسمان
ڕوباری شەڕاب دێ برام
قەت پیر نابی لاوی جووان
فریشتەتن پاسەوان
حۆری لە بۆت غار دەدەن
هەڵبەتە
نەمدیوە بۆم باس دەکەن
ئادی راست دەکەن
یەو

[کۆرس]
نە رۆژ ماوە نە شەو ماوە
نە خۆر ماوە نە خەو ماوە
لە گێژاوی هەژاران
رەجم کراوی بە داران
هیندی گەڵای دە دارانو
هیندی خیزی ڕوبارانو
دڵۆپ دڵۆپی باران
مەرحەمەت رۆی بە تاڵانو بە تاڵانو بە تاڵان

Random Song Lyrics :

Popular

Loading...