stun - nariman baban lyrics
پێم بڵێ منت بیر ماوە؟
یان شێوەم . شێوەم گۆڕاوە؟
ئەی دەنگم . دەنگم ناناسی؟
یان ئەویش وەک خۆی نەماوە؟
هەزاری وەک من بەرامبەر گڕی ئاشق بەرگە ناگرێ ئەیسووتێنێ
ئازاری دووری و خەمەکان یەخەت ئەگرن بە ناهەق ئەوفەوتێنێ
هەزاری وەک من بەرامبەر گڕی ئاشق بەرگە ناگرێ ئەیسووتێنێ
ئازاری دووری و خەمەکان یەخەت ئەگرن بە ناهەق ئەوفەوتێنێ
. .
درەنگ بوو زانیم لە کەنارا جێ ماوم
فرمێسک وەکو خوێن . وەکو خوێن دێ لە چاوم
دە پێم بڵێن چۆن خەمەکانم لەبیر کەم
ئەبێ ئیتر من هەمووی وەک یەک سەیر کەم
ئەشێ ئیتر ئەوەی جوان بێ لە دڵما دەری بێنم
ئازاری ئەو فێری کردم لە جێی گوڵ ڕق بچێنم
هەزاری وەک من بەرامبەر گڕی ئاشق بەرگە ناگرێ ئەیسووتێنێ
ئازاری دووری و خەمەکان یەخەت ئەگرن بە ناهەق ئەوفەوتێنێ
. .
چۆنی بێدەنگ کەم گڕ و کڵپەی دەرونم
هێندە بێزارم پەشیمانم لە بوونم
بۆ هەر کوێ ئەڕۆم هەمووی دەرد و بەڵایە
پەنا بۆ کوێ بەم پەنای من تۆی خودایە
لە باوەشی ئەم شەوەدا تەنیام و دەرم بێنە
بەسە ئیتر بەرگە ناگرم بۆ ئاسمان بمفڕێنە
هەزاری وەک من بەرامبەر گڕی ئاشق بەرگە ناگرێ ئەیسووتێنێ
ئازاری دووری و خەمەکان یەخەت ئەگرن بە ناهەق ئەوفەوتێنێ
Random Song Lyrics :
- hold it together - nico & vinz lyrics
- out of control - radio version - darude lyrics
- step up - jayylise lyrics
- need that - stephh versace lyrics
- fireworks - leon mood lyrics
- senprūsija - skyforger lyrics
- hourglass - the outfit, tx lyrics
- inverted churches - goretex lyrics
- m.o. - iamdele lyrics
- spektakulär - michael wendler lyrics